Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سێ مانگی داهاتوودا یابان هاورده‌كردنی نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ ڕاده‌گرێت


په‌یام 

ئاژانسی هه‌واڵی نیكی ئاسیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا كۆمپانیاكانی بواری وزه‌ له‌ یابان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م چیدیكه‌ نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ نه‌كه‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌‌ كه‌ پێده‌چێت سعوودیه‌ و ئیمارات له‌نێو  ووڵاته‌ جێگره‌وه‌كانی ئێران هه‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی نه‌وت.   

ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه‌ تاكلایه‌نه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشاوه‌ته‌وه‌ داوای له‌ دوو كۆمپانیای یابانی كردبوو ڕۆڵ ببینن له‌ سزادانی ئێران و تاكو چواری تشرینی دووه‌م هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئێران ڕابگرن.

ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات سزای ده‌دات.

پێشتریش كۆمپانیاكانی كۆریای باشور و هیندستان له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران كشانه‌وه‌, له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئێران له‌ئه‌گه‌ری ڕێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كه‌ن به‌ڕوی كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان.

367 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر