Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات


په‌یام 

شاندێك به‌ سه‌ركردایه‌تی مارشاڵ بیلینگسلیا جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی تیرۆر، به‌ سه‌ردانێكی فه‌ڕمی سبه‌ی هه‌ینی ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.

له‌ دوای بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، مارشاڵ بیلینگسلی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی گه‌مارۆكان دژ به‌ ئێران، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی كردوه‌و له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانیشیدا سبه‌ی ده‌گاته‌ توركیا.

بڕیاره‌ مارشاڵ بیلینگسلیا جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ و دارایی توركیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌ی توركیا كۆببنه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ تاوتوێی ڕه‌هه‌نده‌ جیاوازه‌كانی پرسی هه‌ماهه‌نگی توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی تیرۆر بكرێ.

ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ 8ی ئایاری رابردوو له‌ ڕێككه‌وتنی پرۆگرامی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند.

ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی پچڕاندنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێران، داوا له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات په‌یوه‌ندی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، دووباره‌ سزاكانیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی كۆریای باشور و هیندستان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران كشانه‌وه‌ پێشتریش به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ست دروستبكرێت له‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان, ڕێگه‌ ناده‌ن یه‌ك كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕببێت.

476 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر