Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌ووه‌


په‌یام 

سه‌دان كه‌س له‌ به‌سره‌و چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه‌، زیاتر له‌ 300 خۆپیشانده‌ریش كه‌پێشتر ده‌ستگیركرابوون ئازاد كران.

سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو وێڕای‌ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و دابینكردنی‌ هه‌لیكار، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یان كرد.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌گۆڕه‌پانی‌ حبوبی‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ ناسریه‌ خۆپیشاندانیان كرد، له‌پارێزگای‌ میسانیش خۆپیشانده‌ران ڕێگای‌ سه‌ره‌كیی‌ نێوان شاره‌كه‌و سنوره‌كانی‌ ئێرانیان داخست، له‌شاری‌ عه‌ماره‌ش خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌عاتێك هاتووچۆی‌ شاره‌كه‌یان ڕاگرت، هاوكات له‌پارێزگای‌ زیقار خۆپیشاندان له‌ دۆخێكی‌ توندی‌ ئه‌منیدا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌رده‌وامی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌كاتێكدایه‌ پێشتر كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، 336 خۆپیشانده‌ر كه‌ له‌ئاڵۆزیه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كراون.

421 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر