Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌منزیكانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌ مه‌نبه‌ج ده‌ستپێده‌كات


په‌یام 

ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو توركیا له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ ڕێگای مه‌نبه‌ج به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێده‌كات.

جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆته‌ل فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، مه‌شق و ڕاهێنانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی‌ هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكاو توركیا له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ ڕێگای مه‌نبه‌ج به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ئه‌مریكاو ڕوسیا له‌ سوریا دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی‌ ڕابردووی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتین له‌ هێڵسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا، ڤۆته‌ل ڕایگه‌یاند" له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هێڵسینكی هیچ شتێك به‌ئێمه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان ئه‌مریكاو ڕوسیا له‌ ئێستادا به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌رگری نیشتمانی قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا ڤۆته‌ل ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، ئه‌مریكا خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی باش و كاریگه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریان، وتیشی‌ ئێمه‌ هانی ئه‌و هێزانه‌ ناده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا ببه‌ستن، به‌ڵام گشت هێزه‌كانی‌ سوریا گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ن.


472 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر