Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشور تا ته‌مه‌نی 98 ساڵی ناتوانێت له‌ زیندان بێته‌ده‌ره‌وه‌


په‌یام 

دادگایه‌كی (سیئۆل)ی پایته‌ختی كۆریای باشوور (پارك گیون هی) ژنه‌ سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی به‌ هه‌شت ساڵی دیكه‌ سزادا.

پارك هی پێشتر له‌ دۆسیه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه‌ی گه‌نده‌ڵیی دا به‌ 24 ساڵ زیندانیی سزا درابوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ دانیشتنی دادگادا ئاماده‌ بێت به‌ تۆمه‌تی دزی له‌ بودجه‌ی هه‌واڵگری شه‌ش ساڵ‌و هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانی نایاسایی له‌ دیارییكردنی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانیی 2016 به‌ دوو ساڵی دیكه‌ سزا درا.

سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بڕی دوو ملیۆن‌و 600 هه‌زار یۆرۆی له‌ سندوقی ده‌زگای هه‌واڵگری دزیبوو و ئه‌و پاره‌یه‌شی له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی‌ و پاره‌داركردنی ناوه‌ندێكی بازرگانی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی خه‌رج كردووه‌.

كۆی گشتی سزاكه‌ وا ده‌كات (پارك گیون هی)ی 66 ساڵ بۆ ماوه‌ی 32 ساڵ له‌ زینداندا بێت، ئه‌گه‌ر هیچ ڕوونه‌دات‌ و له‌ زینداندا نه‌مرێت، له‌ ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا دنیای ڕۆشن ده‌بینێته‌وه‌.

825 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر