Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. سه‌رجه‌م پێشانگاكانی كڕین‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه‌ داده‌خرێن


په‌یام 

له‌ شارۆچكه‌ی‌ سۆران سه‌رجه‌م پێشانگاكانی كڕین‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه‌ داده‌خرێن و به‌ قسه‌ی هاوڵاتیانیش به‌رپرسان ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان زۆركردووه‌. 

شارۆچكه‌ی‌ سۆران یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه‌ ‌و ژماره‌ی كاتیی لێیه‌، ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆیشیان هه‌یه‌ و شه‌وانه‌ مامه‌ڵه‌یان تێدا ده‌كرێت، هاووڵاتیانیش هۆكاری‌ زۆربوونی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بۆ به‌رپرسان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ بازرگانیی پێوه‌ ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌وه‌ قائیمقامی سۆران ده‌ڵێ: سه‌رجه‌م ئه‌و پێشانگایانه‌ داده‌خه‌یه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه‌یان تێدا ده‌كرێت.

1064 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر