Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. زانایانی موسڵمان ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران دەکات


په‌یام 

یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی لە عێراق کرد، هاوکات داوای لە خۆپشاندەران کردووە خۆیان بەدووربگرن لە تایفەگەرایی رەگەزپەرستی.

یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران دەکەین". 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق، لانی کەم شەش کەس کوژران و دەیان دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان بانگەوازی لە هاووڵاتییانی عێراق کردووە یەکگرتووبن لە پێناو پاراستنی ماف و ناسنامەی نیشتمانی و هاوکات خۆیان بەدووربگرن لەو هەنگاوانەی دەبنە مایەی دووبەرەکی.

هاوکات داوایکردووە خۆپشاندانەکان بە ئاشتی و شارستانییەت و دوور لە توندوتیژی و وێرانکاری و زیانگەیاند بەڕێوەبچێت.

وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان بەرپرسیارییەتی ئەو رووداوانەی کە روو دەدەن خستووەتە ئەستۆی ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدەن. 

یەکێتییەکە داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەران بداتەوە و هەوڵ بدات بۆ گەڕانەوەی سەرەوەی بۆ عێراق و رێگا بگرێت لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتدا. 

هەر لە بەیاننامەکەدا داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە رێگە لە گەندەڵی بگرێت و سزای گەندەڵکاران بدات، و داهاتی عێراق بە شەفافی خەرج بکرێت.

یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان جەختی لە پێویستی فەراهەمکردنی ژیانێکی باش و دابینکردنی پێدوایستی تەندروستی و ئاو و کارەبا و دەستبەرکردنی ژێرخان کردووەتەوە.

407 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر