Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا و 5 شاری دیكه به‌رده‌وامی هه‌یه‌


په‌یام 

خۆپیشاندانه‌كان باشوری‌ عێراق تادێت به‌رفراوانتر ده‌بێت و له‌به‌غدای‌ پایته‌ختیش خۆپیشانده‌ران داوای‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكم ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندان له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و شاره‌كانی به‌سره‌ بابل میسان و دیوانیه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریری‌ شاری‌ به‌غدا خۆپیشانده‌ران وێڕای‌ داواكاری بۆ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمیان كرد.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو وێڕای‌ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و دابینكردنی‌ هه‌لیكار، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ به‌سره‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پشتێنه‌یه‌كی توندی‌ ئه‌منیان به‌چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی پارێزگادا دروستكردووه‌.

هاوكات له‌شاری بابل هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیانكردۆته‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و حه‌وت خۆپیشانده‌ریان برینداركردووه‌، خۆپیشانده‌رانی پارێزگای‌ میسانیش ده‌روازه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی نێوان عێراق و ئێرانیان داخستووه‌، له‌دیوانیه‌ش ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی‌ ئه‌و شاره‌و به‌سره‌ گیراوه‌.

427 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر