Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی راپه‌ڕین: ئه‌و شۆفێره‌ی هاوڵاتییه‌كی شێلاو به‌جێیهێشت ده‌ستگیركرا


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا له‌ قه‌زای رانیه‌ ئۆتۆمبێلێك هاوڵاتیه‌كی‌ شێلا و دواتر به‌ جێی هێشت و گیانی‌ له‌ده‌ستدا، پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی حاجیاوا و شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ هاوڵاتیێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ به‌برینداری به‌جێ مابوو شوێنه‌واری برین به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌بوو، دوای گه‌یاندنی‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌، گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ركه‌وت ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و شێلانی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بووه‌.

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرا چاودێریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ته‌واو، شۆفێرێكی دانیشتوی حاجیاوا ده‌ستگیركرا و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا و رایگه‌یاندووه‌ له‌ ڕێگای نێوان ناحیه‌ی حاجیاوا و شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ كۆچكردوودا و نه‌گه‌ڕاوته‌وه‌ بۆلای و به‌جێی هێشتووه‌.

به‌ بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری تۆمه‌تبار به‌ پێی مادده‌ی یاسایی ( ٢٤) هاتوچۆ ڕاگیراوه‌. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

2603 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر