Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای هاوكاری به‌په‌له‌ بۆ 140 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا ده‌كات


په‌یام 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات رێڕه‌وی پارێزراو و هاوكاریی مرۆیی به‌په‌له‌ بۆ 140 هه‌زار هاووڵاتیی سووریی كه‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كانی باشووری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوون، دابین بكرێت.

ئاندرێ ماهێجیج، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نها 13 هه‌زار هاووڵاتیی سووریی كه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێی وڵاته‌كه‌یان بوون، توانیویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سووریا. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌شكرد كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی سووریا ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ باشووری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوون، بپارێزن و رێڕه‌وی پارێزراویان بۆ ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. 

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران به‌پێویستیشی زانی رێڕه‌وی پارێزراو و هاوكاریی مرۆیی به‌په‌له‌ و شوێنی مانه‌وه‌ بۆ 140 هه‌زار هاووڵاتیی سووریی كه‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كانی باشووری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوون، دابین بكرێت.

413 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر