Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌ران كرد


په‌یام 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق به‌غدای پایته‌ختی گرته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ گازی فرمێسك رێژ، ئاو و ته‌قه‌ كردن بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌ران كرد. 

خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا له‌ مه‌یدانی ته‌حریر ی شاره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌ كۆتایدا گرژی و ئاڵۆزی لێ په‌یابوو. 
 
هاوكات هێزی سواتی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە، بەو هۆیەوە زۆرینەی خۆپیشاندەران بەر گازەکە کەوتن و برینداریش له‌ خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌. 

خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ شاره‌كانی به‌سره‌، بابل، میسان و دیوانیه‌ی گرته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران وێڕای‌ داواكاری بۆ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمیان كرد.
 

529 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر