Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: یاسای ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌


په‌یام 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاسای ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خولی پێشووه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، عه‌بادی ته‌واوی ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ كاراكراوه‌. 

له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرا، عه‌بادی تانه‌ له‌ یاساكه‌ ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیراوه‌ و پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق یاسای ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی خولی سێهه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌سه‌ندكراوه‌ و ئه‌وه‌ش ناره‌زایی و كاردانه‌وه‌ی‌ میدیایی و جه‌ماوه‌ری لێكه‌وته‌وه‌.

518 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2018

بابەتی زیاتر