Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رزی باشماخ.. ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری به‌نزین گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ ئێران


په‌یام

به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له‌پشكنین و خراپی كوالێتیه‌وه‌، له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ژماره‌یه‌ك ته‌نكه‌ر كه‌ بڕێكی زۆر به‌نزینیان پێبوو ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌رزی باشماخ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ش ته‌نكه‌ری سوته‌مه‌نی كه‌ بڕێكی زۆر به‌نزینیان پێبووه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاتبوونه‌ مه‌رزه‌كه‌، به‌ڵام دوای ده‌رنه‌چوونیان له‌ پشكنین له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی پشكنینی سوته‌مه‌نی باشماخه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌رزی باشماخ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كوالێتی به‌نزینه‌كان زۆر خراپ بوون و زیانی بۆ ئۆتۆمبێل و شۆفێره‌كان و ژینگه‌ش هه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێك له‌ ته‌نكه‌ره‌كان هی كۆمپانیای ساوس رۆدۆس بووه‌و پێنجیشیان هی كۆمپانیای غه‌ریب حه‌مه‌ سلێمان بوون.



372 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر