Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌له‌مێك ژێر ئاو كه‌وت و 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا



په‌یام

به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌ڵگرتبوو، له‌ ده‌ریاچه‌ی ته‌بیل رۆك له‌ ویلایه‌تی میسۆری له‌ ئه‌مریكا ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا 

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی ستون، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری تونده‌باوه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و ژێرئاو كه‌وتووه‌ 
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا وتیشی به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌وه‌ 13 له‌ سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بوون 

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی ستون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كاری گه‌ڕان به‌رده‌وامه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سێ سه‌رنشینی دیكه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ بێسه‌رو شوێنن


411 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر