Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌؛ 4 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی كوژران


په‌یام

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌دا 4 هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌وه‌ كوژرانو ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ پله‌ی نه‌قیب كوژرا.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌دا كه‌ ده‌سته‌ی باڵای گه‌ڕانه‌وه‌ و شكاندنی گه‌مارۆ ڕێكیخستبوو، له‌ ئۆردوگا جوله‌كه‌ نشینه‌كانی سنوری كه‌رتی غه‌زه‌دا شاوری ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدرا و به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانیش له‌ سنوره‌كانی غه‌زه‌ پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا ڕوویدا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكیان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ ئه‌نجامدا و به‌هۆیانه‌وه‌ 4 هاولاَتی‌ فه‌ڵه‌ستینی كوژران و ئێواره‌ی دوێنێش ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئیسرائیل به‌ پله‌ی نه‌قیب له‌سه‌ر سنوری غه‌زه‌ به‌هۆی هاوه‌نه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسه‌وه‌ كوژرا.

له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 4 مانگی ڕابردووی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌دا به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ نزیكه‌ی147 فه‌ڵه‌ستینی كوژران و زیاتر له‌ 16 هه‌زاری تریش برینداربوون

653 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر