Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌ماس: ئاگربه‌ستی كاتی له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلدا راگه‌یه‌نراوه‌


په‌یام

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، به‌ نێوه‌ندگیری چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیی، ئاگربه‌ست له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگه‌یه‌نراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ فه‌وزی به‌رهوم، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت:بۆماوه‌یه‌كی كاتی ئاگربه‌ست له‌ نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ نێوه‌ندگیری میسر و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاگربه‌ست له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگه‌یه‌نرا. 
جێ ئاماژه‌یه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به‌رهوم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه‌ نه‌كردووه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر سنووری نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئیسرائیل ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازانی ئیسرائیلی كراوه‌، ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك هێرشی كرده‌ سه‌ر غه‌ززه‌ و چوار هاولاَتی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید كرد.

443 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر