Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رباز موحه‌مه‌د: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی ئاوو كاره‌باو هه‌لی كاره‌وه‌یه‌


په‌یام

وه‌زیرێكی حكومه‌تی عێراق، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی دۆخی كاره‌با ده‌گه‌رێنێته‌وه‌.


وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند نه‌توانراوه‌ له‌رابردوودا سێكته‌ری كاره‌با باش بكرێت و كه‌مترین بڕی كاره‌با به‌هاوڵاتیان دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك كێشه‌ی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ بۆیه‌ خه‌ڵك ناحه‌قی نیه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات.
ده‌رباز محه‌مه‌د وتیشی كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ش ده‌ستكه‌وتوون، خه‌ڵكی ئه‌جێندا دار تێكه‌ڵ به‌خۆپیشاندانه‌كان بوون، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ به‌بێ هۆكار چوونه‌ته‌ نێو خۆپیشانده‌ران و كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا تایبه‌تیه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌جێندا دارن و خۆیان خزاندۆته‌ نێو خۆپیشاندانه‌كان، وه‌زیره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌شێك نین له‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان، به‌ڵام قه‌ره‌باڵغیه‌كان بۆ ئاگر كردنه‌وه‌ و باره‌گا سوتاندن ده‌قۆزنه‌وه‌، وتی ئه‌م خه‌ڵكانه‌ ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندانه‌كان ئیستغلال بكه‌ن.
ناوبراو وتی هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ به‌دوای راستی ساخته‌كاریه‌كاندا ناگه‌رێت و چاوپۆشی له‌ساخته‌كاریه‌كان ده‌كات، به‌ڵام تا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند نه‌كرێ، په‌رله‌مانی نوێ كۆنابێته‌وه‌.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ناوچه‌كانی باشوری عێراقی گرتۆته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران حكومه‌تی عێراق به‌ حكومه‌تێكی شكستخواردوو وه‌سف ده‌كه‌ن.

379 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر