Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ شاره‌كانی‌ عیراقدا 47 كه‌س كوژران و برینداربوون


وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ شاره‌كانی‌ عیراقدا 47 كه‌س كوژران و برینداربوون.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ شاره‌كانی‌ عیراقدا دوو كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان له‌ شاری‌ دیوانیه‌ بووه‌ و ئه‌وی‌ تریان له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف.
سه‌یف به‌در وتیشی 45 هاوڵاتی‌ دیكه‌ش برینداربوون كه‌ زۆرینه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ زۆربه‌ی‌ برینداره‌كان دوای‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و چوونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌.

دوێنێ‌ هه‌ینی‌ له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عیراق خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتیان به‌رده‌وام بوو و خۆپیشانده‌ران داوای‌ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ وه‌ك ئاو و كاره‌با و دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار ده‌كه‌ن.

414 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر