Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: تائێستا ده‌ره‌نجامی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان رانه‌گه‌یاندووه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ورد نیه‌.

له‌یس جه‌بر وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند: هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن و  تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ره‌نجامی پڕۆژه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ راست و ورد نیه‌ و كۆمسیۆن هیچ جۆره‌ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و دادوه‌ره‌ دامه‌زرێنراوه‌كان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ژماكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ره‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و  تائێستاش پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

419 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر