Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان .. به‌پاساوی بازرگانیكردن به‌مانگاوه‌ هیندۆسه‌كان مسوڵمانێك ده‌كوژن

په‌یام

له‌هیندستان به‌ پاساوی بازرگانیكردن به‌مانگاو خواردنی گۆشته‌كه‌ی‌، هیندۆسه‌كان مسوڵمانێك ده‌كوژن.


له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی ڕاجستانی‌ سه‌ربه‌ هیندستان به‌پاساوی به‌قاچاخبردن و خواردنی‌ گۆشتی‌ مانگا، هیندۆسه‌كان پیاوێكی مسوڵمان ده‌كوژن، به‌وته‌ی‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێك پیاوه‌ مسوڵمانه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵ بووه‌و ناوی‌ ئه‌كبه‌ر بووه‌، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا له‌ناوچه‌یه‌كی نیمچه‌ دارستانی هه‌رێمی‌ ڕاجستان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ گوندێكه‌وه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌كبه‌ر گیانله‌ده‌ستده‌دات و كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش ڕاده‌كات و پۆلیس له‌ڕووداوه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی دۆیچه‌ ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا 20 مسوڵمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌تۆمه‌تی خواردنی گۆشتی مانگاوه‌ له‌لایه‌ن هیندۆسه‌كانه‌وه‌ كوژراون.

بیروباوه‌ڕی هیندۆسه‌كان وایه‌ كه‌ نابێت مرۆڤ هه‌ندێك جۆری ئاژه‌ڵ بكوژێت و مانگاش یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵه‌ پیرۆزانه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین مسوڵمان ببنه‌ قوربانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی‌ هیندۆسه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌وه‌تای‌ له‌ساڵی‌ 2014 وه‌ پارتێكی‌ توندڕه‌وی‌ هیندۆسه‌كان ده‌سه‌ڵاتی‌ گرتۆته‌ده‌ست.


2264 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر