Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی خامنه‌یی پشتگیری له‌ داخستنی‌ گه‌رووی هورمز ده‌كات

په‌یام

عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری رێگری ئه‌مریكا له‌ فرۆشی نه‌وتی تاران، پشتگیری له‌ داخستنی‌ گه‌روی هورمز ده‌كات. 

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، پشتگیریی لێدوانه‌كانی، حه‌سه‌ن روحانیی ده‌كات كه‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێگری له‌ فرۆشی نه‌وتی ئێران بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا تاران گه‌رووی هورمز داده‌خات.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی خامنه‌یی، ناوبراو له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، باڵیۆزخانه‌كان و نوێنه‌ره‌ دیبلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه‌.

له‌ وتارێكدا كه‌ پێشكه‌شی كردووه‌، خامنه‌یی باسی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز كردووه‌و وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر رێگری له‌ فرۆشی نه‌وتی ئێران بكرێت، هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ ناتوانێت نه‌وت هه‌نارده‌ بكات.

ناوبراو جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا جێگای متمانه‌ نییه‌ و هه‌ڵه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه‌ پێیانوابێت دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی واشنتۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كات.


1031 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر