Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری میترۆ: هێزێكی‌ ئاسایشی سلێمانی هێرشیكرده‌سه‌ر وێنه‌گری‌ په‌یام

په‌یام

سه‌نته‌ری میترۆ ڕایگه‌یاند،‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر وێنه‌گری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ په‌یام.

له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ مه‌راسیمی‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌، له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌به‌رچاوی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نوسان و نوێنه‌ری‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان و په‌رله‌مانتارانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ هێرشكرایه‌سه‌ر (رێناس ئه‌رسه‌لان) وێنه‌گری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ په‌یام.
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ رێناس ئه‌رسه‌لان وێنه‌گری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ په‌یام به‌میترۆی ڕاگه‌یاند: "له‌كاتی‌ وێنه‌گرتنی‌ مه‌راسیمی‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ له‌به‌رده‌م هۆتێل مه‌م و زین له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیه‌وه‌ هێرشیانكردۆته‌ سه‌ری و په‌لاماریانداوه‌ و كامێراكه‌یان لێسه‌ندوه‌. 

وتیشی: "ئه‌و وێنه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ ئاسایشی نه‌گرتبوو ته‌نها وێنه‌ی‌ به‌شداریووانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ی گرتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی‌ ئاسایشه‌وه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی‌ مه‌راسیمه‌كه‌یان له‌ كامێراكه‌یدا سڕیوه‌ته‌وه‌ و دواتر كامێراكه‌یان داوه‌ته‌وه‌". 

555 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2018

بابەتی زیاتر