Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن رۆحانی هۆشداری به‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات

په‌یام

حه‌سه‌ن رۆحانی هۆشداری ده‌داته‌ دۆناڵد تره‌مپ و، دوای لێده‌كات یاری به‌كلكی شێر نه‌كات.

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌لێدوانێكدا هۆشداری دایه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕایگه‌یاند: تره‌مپ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ دوژمنكارییه‌كانی له‌ دژی تاران به‌رده‌ورامه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مریكا بزانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران دایكی هه‌موو شه‌ڕه‌كانه‌و، گرفتی گه‌وره‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و خودی ئه‌مریكاش دروستده‌كات.

وتیشی "دوا له‌ به‌ڕێز تره‌مپ ده‌كه‌ن، كه‌ یاری به‌كلكی شێر نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا ده‌بێته‌ مایه‌ی په‌شیمانی، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هیچ كه‌س قبوڵ ناكه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه‌ شكست به‌و وڵاته‌ش ده‌هێنن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، ئێران سكاڵای له‌دژی ئه‌مریكا تۆماركردووه‌ به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی ساڵی 1955ی نێوان هه‌ردوو وڵات.

650 جار خوێندراوەتەوە
22/07/2018

بابەتی زیاتر