Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی بنكه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

سبه‌ینێ پرۆسه‌ی به‌ ده‌ست ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی بنكه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ده‌ستپێده‌كات و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش داوای هاوكاری له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات. 

 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌ینامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ پرۆسه‌ی به‌ ده‌ست ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی بنكه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ده‌ستپێده‌كات و داواشده‌كات، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌كانی پارێزگاكه‌ و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌ ئاماده‌بن. 

له‌یس جه‌بر، وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ره‌ راسپێردراوه‌كان سبه‌ینێ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و بنكه‌ و وێستگانه‌ی ده‌نگدان له‌ پارێزگای دیاله‌ كه‌ سكاڵایان له‌ دژ تۆماكرابوو. 

له‌یس جه‌بر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شوێنێكی گونجاو له‌ ناوه‌ڕاستی شار ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن داوای له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌كانی پارێزگاكه‌ و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌ له‌ شوێنی دیاریكراو ئاماده‌بن. 

525 جار خوێندراوەتەوە
22/07/2018

بابەتی زیاتر