Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی داواده‌كات یاسای به‌خشینی ده‌ستكه‌وت به‌ په‌رله‌مانتاران رابگیرێت

په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی تانه‌ له‌و یاسایه‌ ده‌دات كه‌ ده‌ستكه‌وتی دارایی و مه‌عنه‌وی ده‌به‌خشێته‌ په‌رله‌مانتارانی ئێستا و خانه‌نشینكراوان و یاساكه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای خانه‌نشینی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ دادگای باڵای فیدراڵی تانه‌ی داوه‌ له‌ یاسای به‌خشینی ده‌ستكه‌وت به‌ په‌رله‌مانتاران و داواشیكردووه‌ كاركردن به‌ یاساكه‌ رابگرێت.

ئه‌و یاسایه‌ كه‌ ناڕه‌زاییه‌تی هاووڵاتییانی به‌دوای خۆیداهێناوه‌، هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌ لایه‌ن فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق، به‌ بڕیارێكی كۆماری ده‌ركرابوو كه‌ تیایدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانتارانی پێشوو كه‌ ژماره‌یان 328 كه‌سه‌ خانه‌نشین بكرێن.

هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رله‌وه‌ی له‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ماوه‌ یاساییه‌كه‌ی ته‌واو بێت، ده‌ریكردبوو، به‌پێی یاساكه‌ په‌رله‌مانتارانی پێشوو خانه‌نشین ده‌كرێن.

450 جار خوێندراوەتەوە
22/07/2018

بابەتی زیاتر