Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کوێت ١٧ موەلیدەی کارەبا بە عێراق دەدات

په‌یام

بریکاری وەزارەتی کارەبا و ئاوی کوێت، محەمەد بوشەھری رایگەیاند کە وەزارەتەکەیان ١٧ موەلیدەی کارەبا کە ٣٠ی ھەزار کیلۆوات لە وزەی کارەبا دابین دەکەن  بە عێراق داوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد بوشەھری ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا کە شاری بەسرە رووبەڕووی بووەتەوە، ئەو ١٧ موەلیدانەیان بە عێراق داوە.

بریکاری وەزارەتی کارەبا و ئاوی کوێت باسی لەوەشکردووە، بە ھۆی ئەو رەوشە سەختەی کە ئێستا عێراق لەڕووی قەیرانی کەمی کارەبا رووبەڕووبووەتەوە، میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح فەرمانیکردووە یارمەتی بەپەلە پێشکەش بە عێراق بکرێت.

رۆژی ھەینی رابردوو، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە کوێت بڕیاریداوە سووتەمەنی بۆ ئەو وێستگانەی کارەبا لە عێراق دابین بکات کە لەکارکردن وەستاون.

ھاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوێت، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە کە تیایدا نیشاندراوە لە میانی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندا، ژمارەیەک بارھەڵگر و تانکەر، موەلیدەی کارەبا و سووتەمەنی بۆ عێراق دەگوازنەوە.

ئەم ھەنگاوەی کوێت بۆ یارمەتیدانی عێراق دوای ئەوە دێت لە ماوەکانی رابردوودا، ئێران بڕیاریدا کارکردن بەو گرێبەستە رابگرێت کە پێشتر لەگەڵ عێراق واژووی کردبوو بۆ پێدانی ھەزارو ٢٠٠ مێگاوات کارەبا.

لە نۆی ئەم مانگەوە، دانیشتوانی ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کە زۆربەیان شیعە مەزھەبن دژ بە نەبوونی دەرفەتی کار، خزمەتگوزارییەکانی سەرەکی وەک ئاو و کارەبا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەکاندا، دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی کردووە.  


1172 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2018

بابەتی زیاتر