Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی كۆمپانیای رۆسنه‌فت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات


په‌یام

به‌رپرسێكی باڵای‌ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت بۆ تاووتوێی پرسی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی (تاس)ی ڕووسی له‌سه‌ر زاری‌ باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا بڵاویكرده‌وه‌: (ئیگۆر سیچن) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای ڕوسنه‌فت سه‌ردانی به‌غدا بكات.
به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ ڕوسنه‌فت بۆ تاووتوێی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. 

كۆتایی ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای ڕوسنه‌فتی ڕووسی‌و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی یه‌ده‌گی غازی هه‌رێم‌و ڕاكێشانی بۆری گواستنه‌وه‌ی غاز ئه‌نجام دا‌و دواتریش بڕیاریاندا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ زیاتر په‌ره‌پێبده‌ن.

دوابه‌دوای‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: پابه‌ند نابن به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان ڕوسنه‌فت‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هیچ لایه‌نێكیش بۆی نییه‌ یه‌كلایه‌نه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ سامانی گشتییه‌وه‌ بكات.


443 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2018

بابەتی زیاتر