Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ: به‌ڵێننامه‌ به‌ خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی عێراق داوا له‌ خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنیان به‌شداری له‌ هیچ خۆپیشاندانێكی دیكه‌دا نه‌كه‌ن.


مسته‌فا سه‌عدون، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ عێراق له‌ كۆننگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، تائێستا به‌ده‌یان كه‌س له‌ زیندانه‌كانی عێراق ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ئازادكراون رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان ناچار به‌ ئیمزاكردنی به‌ڵێننامه‌ كراون، كه‌ نابێت نه‌ له‌هیچ خۆپیشاندانێكی دیكه‌دا به‌شداری بكه‌ن و نه‌ لێدوانیش بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی مافی مرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له‌ باشووری عێراق پلانی بۆ داڕێژراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چكه‌كانیان به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا ده‌ته‌قێننه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، وێڕای كوژرانی 13 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی  729 كه‌سی دیكه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، تائێستا به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ زیندانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.

370 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2018

بابەتی زیاتر