Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵیی عێراق كاركردن به‌یاسای ئیمتیازاته‌كانی په‌رله‌مانتارانی‌ ڕاگرت

په‌یام

دادگای فیدراڵیی عێراق تانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ له‌ دژی‌ یاسای ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندكرد و كاركردن به‌ یاساكه‌ی‌ ڕاگرت.


دادگای فیدراڵیی عێراق سه‌باره‌ت به‌ تانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر یاسای ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌.

دادگای فیدراڵی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌ به‌ ڕاگرتنی كاركردن به‌ مادده‌كانی یاسای ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ یاساكه‌ كێشه‌ی‌ ده‌ستووریی هه‌یه‌ و پێویستی‌ به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌.

دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت "پاش سه‌یركردنی تانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیران و، به‌ پشتبه‌ستن به‌ حوكمه‌كانی ماده‌ی 151 و 152 له‌ یاسای دادگای مه‌ده‌نی و ماده‌ی 93ی‌ ده‌ستووری‌ عێراق، دادگا بڕیاریداوه‌ كاركردن به‌ یاساكه‌ ڕابگرێت تا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای ژماره‌ 13ی ساڵی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئیمتیازاته‌كانی‌ په‌رله‌مانتاران، ناڕه‌زایی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا و له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیشه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌و مادده‌یه‌ی‌ ماوه‌ی خزمه‌تی په‌رله‌مانتارانی به‌ 15 ساڵ ئه‌ژمار كردووه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای خانه‌نشی‌ ناوده‌برێت.

502 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2018

بابەتی زیاتر