Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاك پارتی پشتیوانی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئۆزیل ده‌كات


په‌یام 

ماھیر ئونال وتەبێژی ئاک پارتی  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌ باره‌ی وازهوێنانی ئۆزێل له‌ یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "کاردانەوەی مەسعود ئۆزیل لە جێگەی خۆیەتی."

ناوبراو باسی لە وازهێنانی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعوود ئۆزێل کرد لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و وتی: "  "کاردانەوەی مەسعود ئۆزیل لە جێگەی خۆیەتی و کاردانەوەیەکی رەوایە".

لەبارەی ئەوەی کە ئایا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەگەڵ یاریزان مەسعوود ئۆزێل کۆ دەبێتەوە یاخود نا ئونال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: " لە راستیدا لەبارەی ئەو بابەتەکە لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری ئاک پارتی هیچ شتێک باس نەکراوە ".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ مه‌سعود ئۆزێل یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ئه‌رسیناڵ وازهێنانی خۆی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ره‌گه‌ز په‌رستی و بێڕێزیكردن له‌ ناو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گێڕایه‌وه‌. 

995 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2018

بابەتی زیاتر