Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای‌ ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ ڕژێمی‌ سووریای‌ له‌ باشووری‌ جۆلان خسته‌ خواره‌وه‌


په‌یام

سوپای‌ ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ ڕژێمی‌ سووریای‌ له‌ باشووری‌ جۆلان خسته‌ خواره‌وه‌. ڕژێم ده‌ڵێت: فڕۆكه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ سووریا كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌فیخای ئه‌درعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سووریا له‌ جۆری سوخۆ، كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆر به‌ خێرایی به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی جۆلان فڕیوه‌، له‌لایه‌ن سوپای‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج".
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایشیگه‌یاندووه‌ "چاودێریی فڕۆكه‌كه‌ كراوه‌ و پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ قووڵایی دوو كیلۆمه‌تر ئاسمانی ئیسرائیلی به‌زاندووه‌، دوو مووشه‌كی پاتریۆتی ئاراسته‌ كراوه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "فڕۆكه‌كه‌ له‌ناو خاكی سووریا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و، زانیارییان له‌باره‌ی چاره‌نووسی فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه‌ نییه‌".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕژێمی‌ سووریا هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمیی سانا ڕایگه‌یاند "فڕۆكه‌كه‌ له‌ ئاسمانی سووریا كراوه‌ته‌ ئامانج".
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ سانا "له‌ كاتێكدا فڕۆكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سایدای‌ پارێزگای ده‌رعا و له‌ ده‌وروبه‌ری دۆڵی یه‌رمووك بۆردوومانی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ كردووه‌، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ مووشه‌كی‌ ئاراسته‌ كراوه‌".

409 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2018

بابەتی زیاتر