Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌وروپا.. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌؛ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان


په‌یام

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران بنكه‌ی تایبه‌ت له‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی‌ كه‌ داوای‌ په‌نابه‌رێتییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، په‌له‌ ده‌كرێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتییه‌كه‌ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوای‌ له‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ به‌شداریی‌ سه‌ره‌كییان له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سیاسه‌ته‌ نوێیه‌كه‌دا هه‌یه‌، هاوكارییه‌ ماددییه‌كانیان وه‌ربگرن.

به‌پێی‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران "بنكه‌كانی په‌نابه‌رانی‌ كۆنترۆڵكراو" له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كرێنه‌وه‌ و "بنكه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌یی"ش پێده‌چێت له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی سێیه‌م بكرێنه‌وه‌.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو خاكی وڵاتانی ئه‌ندام، ڕه‌وانه‌ی "بنكه‌كانی په‌نابه‌رانی كۆنتڕۆڵكراو" ده‌كرێن. له‌ ڕێگای ئه‌و بنكانه‌شه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ جیاواز ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كرێت كه‌ پێویستیان به‌ پاراستنی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نایاساییانه‌ی‌ مافی مانه‌وه‌یان له‌ وڵاتانی ئه‌ندام نییه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و بنكانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ خێراتركردنی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ كه‌ داواكاریی‌ په‌نابه‌رێتییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.


1195 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2018

بابەتی زیاتر