Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا راده‌ستكردنی فرۆكه‌ی ئێف35ـی به‌ توركیا راگرت


په‌یام

كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی ڕاده‌ستكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی ئێف 35 ی جه‌نگی بۆ توركیا ڕاگرت

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگریی كۆنگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی ڕاده‌ستكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ی بۆ توركیا ڕاگرتووه‌، و ئه‌م بڕیاره‌یان له‌ كۆپی كۆتایی ڕه‌شنووشی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ ساڵی ئاینده‌ جێگیركردووه‌

به‌شداربووان له‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا یاساكه‌یان داڕشتووه‌، و تیایدا پێدانی ئه‌و جۆره‌ فرۆكه‌ پێشكه‌وتووانه‌ به‌ توركیا ڕاده‌گرێت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پنتاگۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانگارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ به‌شداری توركیا له‌ پرۆگرامی فرۆكه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، له‌نێوانیشیاندا ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شداریی ئه‌نكه‌ره‌

443 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2018

بابەتی زیاتر