Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای روسنه‌فت ده‌ست به‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی گازی سروستی له‌ هه‌رێم ده‌كات


په‌یام

كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسی رایگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو سه‌ری ساڵ، ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمپانیای رۆسنه‌فت و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ شاری دهۆك ئه‌نجام داوه‌. 
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا، تاوه‌كو سه‌ری ساڵ ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای رۆسنه‌فت رایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كردووه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت له‌ پێنج ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای رۆسنه‌فت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووكرد، به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گرێبه‌سته‌كانی به‌ نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.

442 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر