Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل ١٣ ھاووڵاتی فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکرد


په‌یام

سوپای ئیسرائیل لە میانی هەڵمەتێکدا، ١٣ ھاووڵاتی فەڵەستینی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە. 


رادیۆی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئەو ١٣ ھاووڵاتییە فەڵەستینییەی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.

رادیۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.

زۆر جار سوپای ئیسرائیل، شەوانە ھەڵمەت بە مەبەستی دەستگیرکردنی ھاووڵاتییانی فەڵەستین ئەنجام دەدات. 

بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزارو ٥٠٠ کەس کە لە نێویاندا، ٣٥٠ منداڵ، ٦٢ ئافرەت ھەروەھا شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەن، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ بەندکراو بە دەستگیرکردنی کارگێڕی بەبێ دادگاییکردن، بەندکراون، جگە لەوەش ھەزار ٨٠٠یان نەخۆشن کە لە نێویاندا ٧٠٠یان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە. 


363 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر