Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانێتی: کارگێری ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی میسی نەداوە

په‌یام - وه‌رزش

خافێر زانێتی جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەنگۆی هەوڵی گواستنەوەی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی بۆ ریزەکانی یانەکەی بە پروپاگەندە لە قەڵەم دەدات.

لە میانی لێدوانێکدا کە پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە زانێتی سەبارەت بە گواستنەوەی میسی بۆ ئینتەرمیلان وتی: کڕینی میسی کارێکی شێتانەیە و لە راستییەوە دوورە، ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت تەنیا پڕوپاگەندەیەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا کاپتنە مێژووییەکەی نێراتزۆری ئەوەی ئاشکرا کرد ئامانجی ئەوانی گواستنەوەی میسی نیە، بەڵکو مەبەستیان بوو ناینگۆلان و لاورۆتا و دیفری و پۆلیتانۆ بگوازنەوە و ئەو گرێبەستانەشیان بە باشی ئەنجام داوە.

لە کۆتایشدا زانێتی رایگەیاند چاوەڕوانی وەرزێک زۆر باش لە یانەکەیان دەکەن.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند رۆژی رابردوو میدیاکانی ئەوروپا دەنگۆی گرنگیدانی یانەی ئینتەرمیلان بە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیان بڵاودەکردەوە.

388 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر