Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بنیامین ناته‌نیاهۆ وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی‌ ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌


په‌یام

بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیای دایه‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر توركیاو وتوویه‌تی: توركیا گۆڕاوه‌ بۆ دیكتاتۆرییه‌ت و تاریكی، ئه‌ردۆغان سوورییه‌كان و كورده‌كان ده‌كوژێت و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیشی خستووه‌ته‌ زیندانه‌كانه‌وه‌.

ڕه‌خنه‌كانی ئه‌ردۆغان پاش ئه‌وه‌هات په‌رله‌مانی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاسایه‌كدا تا پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ك "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی یه‌هوودی" بكرێت به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر یاساكه‌ درووستبوو.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، سه‌باره‌ت به‌وته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌ ئه‌ردۆغانی كردبوویه‌ ئامانج، ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی ئاپارتایدی زایۆنی كه‌ له‌سه‌ر نه‌ژادپه‌رستی، داگیركاریی و ده‌ربه‌ده‌ركردن دامه‌زراوه‌، له‌ پێگه‌یه‌كدا نییه‌ كه‌ وانه‌ی مافی مرۆڤ به‌ ئه‌ردۆغان بڵێته‌وه‌.

كاڵن له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی و ناتانیاهۆی تاگ كردووه‌ ده‌ڵێت: ڕه‌خنه‌كانی توركیا له‌ یاسای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی جووله‌كه‌ كه‌ هه‌وڵێكی بێشه‌رمانه‌ی به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی جیاكارییه‌كانه‌ دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، بانگه‌وازێكی گه‌ردوونییه‌ له‌پێناو دادپه‌روه‌ریی و ئاشتیدا، ڕه‌نگه‌ ناتانیاهوَ مانای ئه‌م وشانه‌ نه‌زانێ به‌ڵام دونیا ئاگاداره‌ كه‌ چی ده‌گوزه‌رێت.

729 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر