Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بایرن پشتراستی گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سەبارەت بە بواتینگ کردەوە

په‌یام - وه‌رزش

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە زاری بەرێوبەری جێبەجێکار کارل هاینز رۆمەنیگەوە پشتراستیان کردەوە سەبارەت بە فرۆشتنی جیرۆم بواتینگی بەرگریکاری یانەکەیان بە یانەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆکانیان بەردەوامە.

لە میانی لێدوانێکدا کە پێگەی گۆڵی ئەڵمانی بلاویکردۆتەوە رۆمەنیگە زانیاری گرنگی لەبارەی فرۆشتنی بواتینگەوە ئاشکرا کرد و رایگەیاند لەگەڵ پاریس سانجێرمان فەرەنسی گفتوگۆیان کردووە و بەردەوامیشن بەڵام نازانن ئەو گواستنەوەیە بە کوێ دەگات و تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نیە.

لە کۆتایشدا بەرێوبەری یانەی باڤارییەکە ئاماژەی بەوەکرد زیاد لە چەند یاریزانێکیان لە هێڵی بەرگریدا هەیە و تەنانەت ئەگەر بواتینگیش بفرۆشن گرفتیان بۆ دروست ناکات.

جێی ئاماژەیە سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن بایرن میونخ بە بڕی ٥٥ ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە بواتینگ بە یانەی پاریس سان جێرمان بفرۆشێت.

631 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر