Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یۆڤانتۆس گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ساڤیچ ئامادە کردووە

په‌یام _ وه‌رزش

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی میلینکۆڤیچ ساڤیچی سربی و یاریزانی یانەی لازیۆ ئامادە کردووە و دەیەوێت پێش یانەکانی دیکەی ئەوروپا بکەوێت.

سەرەڕایی ئەوەی هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە توندی کێبرکێی گواستنەوەی ساڤیجیان دەستپێکردووە، بەڵام کارگێری یانەی یۆڤانتۆس ئامادەن 90 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ مارکۆ پیاکا بدەنە یانەی لازیۆ تا ئەوەی ساڤیچ بۆ خانمەپیرەکە بگوازنەوە.

رۆژنامەی ئیندیپێتی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کرد ئەگەر ساڤیچ رووبکاتە ئینگلتەرا ئەوا یانەی چێڵسی هەڵبدەبژێرێت، بەڵام تا ئیستا گفتوگۆکانی یانە ئینگلیزییەکان یەکلایی نەبوونەتەوە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیاش ئاماژە بەوە دەکەن پیانیج داوای لە کارگێری یۆڤانتۆس کردووە ڕیگە بە رۆیشتنی بدەن، لە ئێستاشدا سەرۆک و بەرێوەبەری وەرزشی خانمەپیرەکە دەیانەوێت بەو برە پارەیەیی لە فرۆشتنی پیانیج دەستیان دەکەوێت ساڤیچی لە لازیۆ پێ بگوازنەوە، بەمەش نرخی گرێبەستی یۆڤانتۆس لە هەردوو یانەکەی پرێمەرلیگ زیاتر دەبێت.


901 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

بابەتی زیاتر