Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵی مۆندیالی روسیا دیاریكرا


په‌یام 

یەکێتى تۆپى پێى جیهان فیفا گۆڵەکەى بنیامین پاڤارد لە بەرامبەر ئەرجەنتیندا، بە جوانترین گۆڵى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا دیاریکرد. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا یەکێتى تۆپى پێى جیهان فیفا ئاناژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ گۆڵى دووەمى هەڵبژاردەى فەڕەنسا لە قۆناغى ١٦ى جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەرجەنتین، کە لەلایەن بنیامین پاڤاردەوە تۆمارکرا، بە جوانترین گۆڵى مۆندیالەکە هەڵبژێردراوە.

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ئه‌وه‌شی وتووه‌: گۆڵەکەى پاڤارد زۆربەى دەنگەکانى بەدەستهێناوە و کەوتووەتە پێش گۆڵەکەى خوان کینتێرۆى کۆڵۆمبى بەرامبەر ژاپۆن و گۆڵەکەى لۆکا مۆدریچى کرواتى بەرامبەر ئەرجەنتین.

هاوكات له‌ په‌یامێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پاڤارد ڕایگه‌یاندووه‌: "شانازى بەو رێزلێنانە دەکەم و قورسە لەسەرم باوەڕ بەمە بکەم، سوپاسى هەمووتان دەکەم بۆ ناردنى نامەکانتان".

كلیك بكه‌ بۆ بینینی گۆڵه‌كه‌



1083 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر