Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین.. له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا



په‌یام

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌كینی پایته‌ختی چین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌, به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌ بۆمبی چێنراو ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن: دووكه‌ڵێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ پۆلیسی چین هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌ نافه‌ڕمییه‌كان ته‌نها یه‌ك كه‌س بریندار بووه‌, ئه‌ویش برینه‌كه‌ی سووكه‌ و ڕاسته‌وخۆ دوای ڕووداوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس ده‌وری بینای باڵیۆزخانه‌كه‌یان گرتووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی په‌كین, باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش تا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.





462 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر