Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رازیل گرێبه‌ستی راهێنه‌ره‌كه‌ی درێژ كرده‌وه‌

په‌یام - وه‌رزش

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلی گرێبەستی ئەدینۆر لیوناردۆ باچی ناسراو بە تیتی تا دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەر نوێکردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا و لە پێگەی تایبەت بە خۆی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل ئەوەی ئشکرا کرد لەگەڵ تیتی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بۆ چوار ساڵی دیکە و تا دوای مۆندیالی 2022 ی قەتەر راهێنەرەکە لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.

درێژکردنەوەی گرێبەستی تیتی راهێنەر لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی 2018ی رووسیادا لەسەر دەستی بەلجیکا و لە قۆناغی هەشت ماڵئاوایی کرد، بەڵام یەکێتییەکە سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو راهێنەرە 57  ساڵە و  دەیانەوێت بەردەوم بێت.

جێێ ئاماژەیە هاوینی 2016 تیتی راهێنەرایەتی سلیساوی لەشوێنی کارلۆس دۆنگای وەرگرت.



460 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر