Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەلیم شوشکەیی بەپێی خۆم چومە دادگا، سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركرد


په‌یام 

مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی كاندیدی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت بەپێی خۆم چومە دادگا، سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركردووه‌ و  فەرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شم په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌و " ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی هه‌ولێر."

مامۆستا سه‌لیم ئه‌وه‌شی وتووه‌: " به‌شێكی دادگا و دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆ نین له‌كوردستان له‌كاتی ململانێ سیاسیه‌كاندا حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌كاریده‌هێنێ دژی نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی تیرۆر، ته‌نانه‌ت ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ ده‌ركردوم هه‌مان ئه‌و دادوه‌ره‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی فرمانی ده‌ستگیركردنی به‌تاوانی"تیرۆر" دژ به‌ "خوالێخۆشبوو كاك نه‌وشیروان مسته‌فا" ده‌ركرد."

شوشكه‌یی له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ ساڵی(2014) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگێكی زۆری هێنا خه‌ڵكی هه‌ولێریش زۆر پشتیوانیان لێكرد، تا ئه‌م ساته‌ش ئیتر به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی له‌وتاره‌كانمدا توند و تیژی هه‌بووه‌ فەرمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركردوم.

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:" ئێمه‌ ده‌رچوین بۆ ئه‌م خوله‌ی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هه‌ڵكوتێته‌ سه‌رمان و شه‌ڕمان پێ بفرۆشێت هه‌م حكومه‌تی عیراق، هه‌م دادگای فیدراڵی وه‌هه‌م په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق له‌سه‌ر ئێمه‌ دێنه‌ جواب."

شوشكه‌یی له‌ وەڵامی قسه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێردا وتی:" ئه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی وتی له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌ "درۆیه‌كی شاخداربوو" ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌وری خۆیان له‌شكستی ئه‌منی به‌ لایەنێكی تر بسڕن ، جێگه‌ی سه‌رنجه‌ پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ دوو كه‌س به‌نه‌عله‌وه‌ بتوانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترۆڵی بكه‌ن هه‌ست ده‌كرێت كه‌مته‌رخه‌می زۆر له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه‌."

3539 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر