Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ، گۆڕان، یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام 

چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر و تۆمه‌تباری كردنی ناڕه‌وای چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

به‌ناوی خوای به‌خشیده‌ی میهره‌بان

به‌یاننامه‌ی چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێرو تۆمه‌تباری كردنی ناڕه‌وای چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك

له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی قه‌یراناوی دا گوزه‌ر ده‌كات به‌داخه‌وه‌ په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌درێت، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌وریایی زیاتره‌وه‌ هه‌وڵی پاراستنی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان و سه‌روماڵی هاوڵاتیان بده‌ن.

پاش په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و ئه‌منی شاری هه‌ولێر بۆ تۆمه‌تباركردنی كه‌سانێك پێش لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاری دادگا كارێكی نایاساییه‌و بۆ متمانه‌ی نێوان هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

له‌په‌نای ئه‌و ڕوداوانه‌دا ناوهێنانی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ شكاندنی كه‌سێتی و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنه‌و تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بڕیاری دادگایه‌و ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ پاكتاوی سیاسی و مه‌رامی حزبی داده‌نێن.

خوازیاریشین ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و به‌كارنه‌هێنرێن بۆ دژایه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێك.

فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی 
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

1825 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر