Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر داخستنی كه‌ناڵی لۆكاڵی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

ناوه‌ندی تۆری میدیایی كۆمه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر داخستنی په‌خشی كه‌ناڵی لۆكاڵی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: به‌پێویستی ده‌زانین بینه‌ران له‌وه‌ ئاگادار بكه‌یه‌وه‌ به‌ پاساوی پێنه‌دانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌بێ هیچ بیانویه‌ك، كه‌ناڵه‌كه‌مان راگیراوه‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و ئیداری‌ ڕێگری‌ ده‌كرێت به‌ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (كۆمه‌ڵ) ڕێگه‌ نادرێت به‌رنامه‌كانی په‌خش بكات، له‌ كاتێكدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت گرتوه‌ته‌ به‌ر، ئه‌م ڕێگریه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆر به‌ ڕوونی یاسای پێدانی مۆڵه‌تی كاركردنی ده‌زگای‌ میدیایی له‌به‌ر چاوه‌و ته‌له‌فزیۆنی (كۆمه‌ڵ)یش ئاماده‌یه‌و ئاماده‌ش بووه‌ كه‌ هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكات. 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ داخستنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ (لۆكاڵی)

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ بونیادی دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی به‌گشتی و دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كانی به‌تایبه‌تی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوێك بۆ كاركردن پێویسته‌ ره‌چاوی بنه‌ما یاسایی و بریارو رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بكات و كاروباری‌ ئیداری‌ و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی ده‌سپێكی كاره‌كانی بێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌ بونیادی هه‌ر كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایدا هه‌نگاوه‌ یه‌كه‌مینه‌كانی بریتی بووه‌ له‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی له‌ حكومه‌ت و سه‌رجه‌م كاره‌ یاسایی و ئیداریه‌كانی تێپه‌راندووه‌، هه‌مان ڕێكار بۆ كاركردنی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ (لۆكاڵی) گیراوه‌ته‌به‌رو هیچ گرفتێك له‌ رووی‌ ئابوری‌ و یاسایی و ئیداریه‌وه‌ له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كار كردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌، بونی مۆڵه‌تی یاسایی سه‌رجه‌م رادیۆو دامه‌زراوه‌كانی ترمان له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان شایه‌تی ئه‌م كاره‌مان بووه‌.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و ئیداری‌ ڕێگری‌ ده‌كرێت به‌ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (كۆمه‌ڵ) ڕێگه‌ نادرێت به‌رنامه‌كانی په‌خش بكات، له‌ كاتێكدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت گرتوه‌ته‌ به‌ر، ئه‌م ڕێگریه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆر به‌ ڕوونی یاسای پێدانی مۆڵه‌تی كاركردنی ده‌زگای‌ میدیایی له‌به‌ر چاوه‌و ته‌له‌فزیۆنی (كۆمه‌ڵ)یش ئاماده‌یه‌و ئاماده‌ش بووه‌ كه‌ هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكات. 

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ئاماده‌بونه‌دا كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ڕووی‌ بینه‌رانیدا داخراو ڕێگه‌نه‌درا مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین بینه‌ران له‌وه‌ ئاگادار بكه‌یه‌وه‌ به‌ پاساوی پێنه‌دانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌بێ هیچ بیانویه‌ك، كه‌ناڵه‌كه‌مان راگیراوه‌.

وه‌هه‌روه‌ها ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیدارو سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كانیش له‌وه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هێنده‌ی‌ هه‌ڵوێست و مه‌به‌ستی سیاسی له‌ پێدانی مۆڵه‌تی یاسایی بۆ كاركردنی ده‌زگایه‌كی میدیایی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، هێنده‌ بنه‌ما یاسایی وئیداریه‌كان به‌رچاو ناگیرێن، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌ڵوێستی پیشه‌یی و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ و سه‌ندیكا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌ تا بتوانین له‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كاركردندا یاسا سه‌روه‌ر بكه‌ین.

تۆڕی‌ میدیایی كۆمه‌ڵ
26/7/2018


2756 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر