Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیداڵ لە گەرانەوەی بۆ خولی ئیتاڵی نزیکە

په‌یام - وه‌رزش

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئامادەی دەستبەرداری ئەرتۆرۆ ڤیداڵی چیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی لەبەرژەوەندی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ببێت.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن، ڤیداڵ دەیه‌وێت یانە ئەڵمانییەکە جێبهێڵێت و بەرەو خولی ئیتاڵی بگەرێتەوە، هەوڵەکانی ئینتەرمیلانیش بۆ گواستنەوەی ڤیداڵ بەردەوامی هەیە و لە دواین کۆبوونەوەدا یانەی بایرن میونخ رەزامەندی نیشانداوە ڤیداڵ ریزەکانیان جێبهێڵێت، بەڵام کارگێری یانە باڤارییەکە دەیەوێت لە مانەوەی ئەلکانتارا دڵنیا ببێت و دواتر رێگەی بە رۆیشتنی ڤیداڵ بدات.

جێی ئاماژەیە ڤیداڵ ماوەی چوار وەرز لە کاڵچۆ و بۆ یانەی یۆڤانتۆس یاریکردووە، بەڵام لە هاوینی 2015 جارێکی دیکە بەرەو خولی ئەڵمانی گەرایەوە و یانەی بایرن میونخی هەڵبژارد.

553 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر