Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی هاری ماگوێر نزیکدەبێتەوە

په‌یام - وه‌رزش

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە تەواوی لە گواستنەوەی هاری ماگوێری بەرگریکاری یانەی لیستەر سیتی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەی سکای سپۆرتسی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کارگێری مانچستەر یونایتد لەگەڵ کارگێری لیستەر سیتی سەبارەت بە گواستنەوەی ماگوێر گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە بەرەو یاریگای ئۆڵترافۆرد هەنگاو دەنێت.

رۆژنامەیی میرۆریش ئاماژە بەوە دەکات گواستنەوەی هاری ماگوێر نزیکەی ٦٥ ملیۆن پاوەند لەسەر کارگێری شەیتانە سوورەکان دەکەوێت.

جێی ئاماژەیە هاری ماگوێر لە مۆندیالی2018یی رووسیادا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نیشاندا و سەرنجی زۆرێک لە یانەی گەورەکانی ئەورپای بەلای خۆیدا راکێشا.

525 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر