Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیبراهیمۆڤیچ دێربی میلانۆ بە بەهێزترین دەناسێنێت

په‌یام - وه‌رزش

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی دێربی میلانۆ وەک باشترین  و بەهێزترین دێربی لە نێو یارییەکانی ژیانی وەرزشی دیاری دەکات و دەیناسێنێت.

لە میانی لێدوانێکیدا کە پێگەی کورەی عەرەبی بلاویکردۆتەوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤێچ رایدەگەیەنێت دێربی میلان بەهێزترین و سەرنجراکێشترین دێربییە یاری تیادا کردبێت و هیچ یارییەک لە بەهێزیدا هاوشێوەی دێربی نیە.

لە درێژەی قسەکانیدا زڵاتان وتی: دێربی میلان 80 هەزار هاندەر بە گڕ و تینێکی زۆرەوە دێنە یاریگاوە، دێربی یەکەم تەواویی هاندەران شین دەپۆشن و دێربی دواتریش تەواوی هاندەران سوور دەپۆشن، هاندەران  داوای باشترین ئاستت لێ دەکەن.

جێی ئاماژەی دێربی میلانۆ لە نێوان ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان لە خولی ئیتاڵیدا ئەنجام دەدرێت و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچیش بۆ هەردوو یانەکە یاری کردووە و گۆڵی لە هەردوو یانەکەش تۆمار کردووە.

1304 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر