Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ رۆما ره‌خنه‌ی‌ توند له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گرێت

په‌یام - وه‌رزش

جه‌یمیس پالۆتای‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ رۆما له‌ به‌رانبه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ماڵكۆمی‌ به‌رازیلیدا به‌توندی‌ ره‌خنه‌ له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گرێت  و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مێسی‌ لێیان خۆش ده‌بین .

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا یانه‌ی‌ رۆما گه‌یشته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بۆردۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ مالكۆمی‌ به‌رازیلی‌ به‌ڵام له‌دواساته‌كاندا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ چووه‌ نێو گرێبه‌سته‌كه‌و ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ خۆی‌ ڕفڕاند، جه‌یمس پالۆتای‌ سه‌رۆكی‌ رۆما ره‌خنه‌ی‌ توند ئاراسته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ بلۆگران ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كردی‌ كارێكی‌ زۆر نا ئه‌خلاقی‌ بوو، به‌رێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌مان هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی‌ رێكه‌وتنی‌ یانه‌كه‌مانی‌ لایه‌ له‌گه‌ڵ مالكۆمدا .

پالۆتا وتیشی‌: ئێمه‌ ته‌نها به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مێسیدا داوای‌ لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ قبوڵ ده‌كه‌ین .

له‌كۆتاشدا ئه‌و سه‌رۆكه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ بریكاره‌كه‌ی‌ مالكۆم كه‌سێكی‌ شێته‌ و دووره‌ له‌ هه‌موو یاسایه‌ك و كارێكی‌ نا ئه‌خلاقی‌ ئه‌نجام داوه‌ .

1126 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر