Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیوناردۆ: گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام ناده‌ین

په‌یام - وه‌رزش

لیوناردۆی بەرازیلی و بەرێوبەری وەرزشی نوێی یانەی میلان رەتیدەکاتەوە لەم هاوینەدا بتوانن گرێبەستی گەورە ئەنجام بدەن و بیرۆکەی گاتوزۆش بۆ وەرزی داهاتوو بە باش لە قەڵەم دەدات.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بە بۆنەوەی دەستبەکاربوونی وەک بەرێوبەری وەرزشی رۆسۆنێری بۆی ساز کرا بوو لیوناردۆ وتی: پێموانیە یانەکەمان بتوانێت لەم هاوینەدا گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات، لە ئێستادا یانەکەمان خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی و یاریزانەکان دووەم ساڵیان دەبێت بە یەکەوە یاری بکەن ئەمەش سوودی دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرێوبەرە وەرزشییەکەی میلان ئاماژەی بەوەکرد بەرزبوونەوەی مووچەی ساڵانی یاریزانەکان گرفتی بۆ دروست کردوون.

لە کۆتایشدا سەبارەت بە گاتوزۆی راهێنه‌ر لیوناردۆ رایگەیاند گاتوزۆ لە راهێنەرایەتی میلان بەردەوام دەبێت و هیچ کام لە کارگێری یانەکە گفتوگۆی لەگەڵ کۆنتی نەکردووە، بیرۆکەی گاتوزۆ هەمان بیرۆکەی منە و پێویستمان بە سێ یاریزانی دیکە لە هێڵی ناوەند و هێرشبەری و باڵەکاندا دەبێت.

1005 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

بابەتی زیاتر